وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرا.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوە ئاساییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگ دەستپیدەکاتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە بڕیاریدا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان دوابخات.