بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ سێ شەممە کامێرا جێگیرەکان دەکەونەکار، کە ژمارەیان 23 کامێرایە.
عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەی کامێرا جێگرەکانی ناو شاری سلێمانی 23 کامێرەیە و لە ڕۆژی سێ شەممەوە سەرپێچی تۆمار دەکەن و هیوادارین هاووڵاتیان پابەندبن بەو خێراییەی لە شەقامەکان دیاریکراوە.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی کردبوو، کە لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 23/01/2024 کاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانییەوە کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە كار و تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی.
ئاشکرایکردبوو، کە وەک بەرچاو ڕوونیەک بۆ هەموو لایەک ئەم کامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نیین و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکەن.