عێراق كۆتایی هاتنی وردبینی لە لیستی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند



سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی عێراق، تەواوبوونی وردبینی لە ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، جەختی كردەوە، كە بێ‌ وچان كاردەكەن بۆ تەواوکردنی حساباتی کۆتایی سێ ساڵی ڕابردوو.

عەمار سوبحی مشهەدانی، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، حساباتی کۆتایی ساڵی 2016 بە تەواوی تەواو بووە، هەروەها سەبارەت بە حیساباتی ساڵانی 2017، 2018، و 2019، ئێمە بڕیارمانداوە لە ماوەی ئەمساڵدا تەواویان بکەین.

ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە بە خێرایی زیاتر کاردەکەین، بۆ كۆتایی هێنان كاریگەرییە کەڵەکەبووەکانی ڕابردوو، هەروەها دەیاننێرین بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی”.

سەبارەت بە وردبینیکردنی ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، مەشهەدانی وتویەتی، “دیوانی چاودێری دارایی وردبینی ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لە ماوەی دیاریکراودا لە 30 ڕۆژدا تەواو کرد و ئەنجامی وردبینیەکەش ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە یەكێك لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لیستی ناوی فەرمانبەرانە، كە گومانی لای بەرپرسانی عێراق دروست كردبوو، هاوكات دوێنێ‌ لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی وتویەتی، “داوامان لە هەرێم كردووە لیستی تەواوەتی فەرمانبەران و جیاكردنەوەی بەپێی كەرتی مەدەنی و سەربازی و لەسەر ئاستی وەزارەتەكان ڕەوانە بكات، بەڵام بەو جۆرە ڕەوانەی نەكردووە.

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
پێت بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
گاردیان گەندەڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکرادەکات
دوات گاردیان گەندەڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکرادەکات
پەیوەنیدر