كۆمپانیای وزه‌ی نیشتیمانی ئه‌بوزه‌بی- TAQA ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئێشكلۆریشن پارتنه‌رز ئه‌نجامدا بۆ جێهێشتنی عێراق و فرۆشتنی ته‌واوی پشكه‌كانی له كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌تروش له هه‌رێمی كوردستان.
كۆمپانیای-TAQA له په‌یامێكدا بۆ بۆرسه‌ی ئه‌بوزه‌بی ڕایگەیاندووە، كۆمپانیاكه‌یان رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جه‌نه‌ڕاڵ ئێشكلۆریشن پارتنه‌رز ئه‌نجامداوه به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی پشكه‌كانی، گرێبه‌سته‌كه به مه‌رجی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی “لایه‌نی سێیه‌م” جێبه‌جێده‌كرێت.
کۆمپانیاکە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٣دا ٥٣.٢٪ی پشکی کارکردنی لە کێڵگە نەوتییەکان بە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیای جەنەراڵ ئێکسپلۆریشن پارتنەرز کڕیووە.
ئەو کێڵگەیە دەکەوێتە نزیک شاری هەولێر، تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ڕۆژانە نزیکەی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هاوتای بەرهەم هێناوە.
نوێنەری کۆمپانیاکە بە ڕۆژنامەی ناشناڵی وتووە، “كۆمپانیای TAQA بەردەوام پێداچوونەوە بە ستراتیژی و پۆرتفۆلیۆی خۆیدا دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی ئێمە لە کێبڕکێدا دەمێنینەوە و باشترین خزمەتگوزاری و چارەسەر پێشکەش بە هاوبەشەکانمان و کڕیارەکانمان دەکەین”.
کۆمپانیای TAQA یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری لە ناوچەکانی ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، لە ژمارەیەک وڵات‌دا کاردەکات، لەوانە ئیمارات، هیندستان، بەریتانیا، عومان، مەغریب و سعودیە.
ئامانجی ئەوەیە تا ساڵی ٢٠٣٠ زیاتر لە ١٥٠ گیگاوات لە بەرهەمهێنانی کارەبای گشتی بەرهەمبهێنێت و پلانی هەیە تا ساڵی ٢٠٣٠ پشکێکی زیاتری لە وزەی نوێبووەوە بۆ پۆرتفۆلیۆی خۆی زیادبکات.
به‌پێی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، ڕێككه‌وتنه‌كه له ڕێگه‌ی كۆمپانیای TAQA International B ئه‌نجامدراوه كه لقێكی ته‌واو خاوه‌ندارێتی كۆمپانیای نیشتمانی وزه‌ی ئه‌بوزه‌بییه.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه كۆمپانیای TAQA ڕایگه‌یاند، وه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵه‌یه‌ك گرێبه‌ستێكی ٣٠ ساڵه‌ی به‌ده‌ستهێناوه بۆ دامه‌زراندنی كۆگای ئاوی ستراتیژی سه‌ربه‌خۆی جه‌عرانه له ناوچه‌ی مه‌ككه‌ی پیرۆز له سعودیه به تێچوی یه‌ك ملیار و ٥٠٠ هه‌زار درهه‌م.
كۆمپانیای TAQA له ئاشكراكردنێكدا بۆ بۆرسه‌ی ئه‌بوزه‌بی ڕایگه‌یاندووه، كۆمپانیای هاوبه‌شی ئاوی سعودیه ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی هه‌ڵبژاردوه كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانییه‌كه‌یه‌وه پێشكه‌ش كراوه، كه كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی ڤیزیۆنی سعودیه و كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی كه‌نداوی كوه‌یت له‌خۆده‌گرێت.
جێهێشتنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمپانیای TAQAه‌وه، له ڕۆژی ٢٥ی مانگی ئاداری ساڵی ڕابردووەوەیە، له دوای ده‌رچوونی بڕیاری ژووری نابژیوانی پاریس، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نایاسایی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ڕاگیرا.