لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی یەك دەستیپێکرد



وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند، بەڵام چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نادیارە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگ کانوونی دووەمی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان.

وەزارەتەکە داواشی لە بەشەکانی ژمێریاری وەزارەتەکان و پارێزگاکان و دەستە سەربەخۆکان کرد سەردانی فەرمانگەی ژمێریای بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مووچە، بە پێی ئەو خشتەیەی کە مانگانە پەیڕەو دەکرێت.

پێشتر نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندبوو، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا، پارەش بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.

تا ئێستا بڕیار لە ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە.

فەرمانبەرانی عێراق لە کاتێکدا مووچەی مانگی یەکی 2024 وەردەگرن، هێشتا لە هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2023یان وەرنەگرتووە و چارەنووسی مووچەی مان مانگەش نادیارە.

وێنە؛ 27 کەس بە هۆی وەرگەڕانی پاسێك برینداربوون
پێت وێنە؛ 27 کەس بە هۆی وەرگەڕانی پاسێك برینداربوون
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەوە
دوات چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەوە
پەیوەنیدر