بەهای دۆلار بەرامبەر دینار شكا



بەهۆی ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراقەوە بەهای دۆلار بەردەوام ڕوو لە دابەزینە و ئەمڕۆش نیزكەی هەزار دینار لە بەهاكەی شكاوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار لەكاتی داخستنیدا لە كاتی ئێوارە زیاتر دابەزیوە بە بەراورد بە كاتی كردنەوەی بازاڕ لە بەیانیدا و بانكی ناوەندیش نزیكەی 210 ملیۆن دۆلاری تەنها لەمڕۆدا فرۆشتووە.

ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بەهای 100 دۆلار نزیكەی 152 هەزار دینار بوو، بەڵام لەكاتی ئێوارەدا دابەزی بۆ 151 هەزار دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە 21ی 1ی 2024، زیاتر لە 209 ملیۆن و 631 هەزار دۆلاری خستووەتە ڕوو، له‌و بڕه‌دا 193 ملیۆن و 4 هەزار دۆلاری به‌ شێوه‌ی حه‌واڵه‌یه‌ و 16 ملیۆن و 630 هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاشە.

بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی مامەڵەكردن لەناوخۆی عێراق بەتەواوی دەبێت بە دینار و هاوكات لەمساڵیشدا سەكۆی ئەلیكترۆنی كۆتایی دێت دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار و مامەڵەكردن بەو دراوە بیانییە دێت.

تەیف سامی:حکومەتی هەرێم هیچ داهاتێکی ڕادەستی بەغدا نەکردووە
پێت تەیف سامی:حکومەتی هەرێم هیچ داهاتێکی ڕادەستی بەغدا نەکردووە
دارایی عێراق بەڵێنێك بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەدات
دوات دارایی عێراق بەڵێنێك بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەدات
پەیوەنیدر