پۆلیسی توندوتیژی خێزانی ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ڕابردووی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٩ هەزار حاڵەتی پشتیوانی کۆمەڵایەتی پێشکەش بە قوربانیانی توندوتیژی ئەلیکترۆنی، خێزانی و هەڵهاتن کراوە.
خالید موحەننا، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمساڵ پشتیوانی کۆمەڵایەتیمان پێشکەش بە ٩ هەزار و ٣٨٤ قوربانی توندوتیژییە ئەلیکترۆنییەکان کردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پۆلیسی توندوتیژی خێزانی چاودێری و پاڵپشتی کۆمەڵایەتییان پێشکەش بە هەزار و ٣٥٥ قوربانی توندوتیکی ئەلیکترۆنی، حەوت هەزار و ٣٦٢ قوربانی توندوتیژی خێزانی و ٥٦٧ هەڵهاتوو کردووە کە گەڕێنراونەتەوە بۆ ناو خێزانەکانیان”.