جیانی ئینفانتینۆ سەرۆكی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ “فیفا” ڕایدەگەیەنێت، میسر و سعودیە دەتوانن میوانداریی جامی جیهان بكەن.
ئینفانتینۆ لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی “الكأس”ی قەتەری ڕایگەیاند:”سەردانی میسر و سعودیە و یۆنان و زۆرێك لە وڵاتانی ترم كردووە، ئەوان دەتوانن میوانداریی جامی جیهان بكەن”.
بە وتەی سەرۆكی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ:”بڕیاری میوانداریكردنی جامی جیهانی 2030 لەلایەن ئەنجومەنی فیفاوە لە ساڵی 2024 دەردەكرێت، هێشتا كاتمان لەبەردەمدا ماوە”.
ئینفانیتۆ دەڵێت:”بۆچی میوانداریكردنی مۆندیال نەگەڕێتەوە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ؟، مۆندیالی ئەمجارە نایاب بوو، هەموان چێژمان لە مانەوە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەرگرت”.