وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی ڕەمەزان ڕاگه‌یاند و ائاماژەی بەوەشکرد، چوار ماددەی خۆراکی نوێ زیاد دەکرێن.
وه‌زاره‌تی بازرگانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و ماددە خۆراکییانەی كه بۆ به‌شه خۆراكی مانگی ڕه‌مه‌زان زیاد ده‌كرێن بریتین له كیلۆیه‌ك نیشاسته‌ی گه‌نمه‌شامی، كیلۆیه‌ك شعریه، كیلۆ ئاردی سفر دانه‌وێڵه، جگه له مه‌عكه‌رۆنی كه هێشتا بڕه‌كه‌ی دیارینه‌كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و مادده خۆراكیانه‌ی ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه به‌كاتێكی كه‌م ده‌گه‌یه‌ندرێنه عێراق، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌سه‌ر بریكاره‌كانی خۆراكدا دابه‌شده‌كرێن.
محه‌مه‌د حه‌نون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی بازرگانی سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ٤٩ ملیۆن سه‌به‌ته‌ی خۆراكه كه ٤٢ ملیۆنیان بۆ كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایین و حه‌وت ملیۆنی دیكه‌ش زیادده‌كرێن بۆ ئه‌وانه‌ی له تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیدا جێگیركراون.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراکی مانگی ڕه‌مه‌زان، چوار ماددەی نوێی بۆ زیاد كراوه، بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتی له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا زیاتر له ١٠ مادده‌ی خۆراك وه‌ربگرێت.