ئێران داوای زیندووكردنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی دەكات



حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، جەخت لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی دەكاتەوە بۆ زیندووكردنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی 2015 و دەڵێت، ڕێز لە هێڵە سورەكانی گیراوە.

عەبدوڵڵاهیان لە میانی بەشداریی لە كۆنگرەی بەغدا كە لە ئەردەن سازكرا ڕایگەیاند:”پێویستە لایەنەكانی تری ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی واقیعی بن و بڕیاری سیاسی بدەن بۆ ڕزگاركردنی ڕێككەوتنەكە”.

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە وڵاتە خۆرئاواییەكان كرد، ڕێڕەوێكی بنیاتنەر بگرنەبەر بۆ زیندووكردنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی.

عەبدوڵڵاهیان لە كاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ جۆزیب بۆریل بەرپرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە پەڕاوێزی كۆنگرەی بەغدا، جەختی لەسەر پێویستی بڕیارێكی سیاسی كردەوە بۆ زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنەكە.

 

شەپۆلێکی نوێی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێکی نوێی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەترسییە گەورەكانی جیهان لە ساڵی 2023
دوات مەترسییە گەورەكانی جیهان لە ساڵی 2023
پەیوەنیدر