پلاسخارت: عێراق لە مەترسیدایە



جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هۆشداریی دەدات لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشەکانی ناوەوە و دەرەوە بۆ سەر وڵاتەكە و ڕایدەگەیەنێت، عێراق لە مەترسیدایە زیاتر ڕابکێشرێتە ناو ئەم ململانێیەوە”.

پلاسخارت لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، بەو پێیەی ململانێی غەززە و کردەوە چەکدارییەکان لە شوێنەکانی دیکە هەڕەشەی سەرهەڵدانی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گەورە دەکەن.

بە بۆچوونی پلاسخارت، “عێراق لە مەترسیدایە زیاتر ڕابکێشرێتە ناو ئەم ململانێیەوە. سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان، ئەو هێرشە بەردەوامانەی لە ناوەوە و دەرەوەی سنوورەکانی عێراقەوە دەستپێدەکرێن، دەبێتە هۆی تێکدانی ئەو سەقامگیرییەی، کە دوای چەندین هەوڵی سەخت لە وڵاتەکەدا بەدەست هاتوون و هەروەها ئەو دەستکەوتانەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەستهاتوون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کۆتاییهێنان بە ململانێی غەززە و دوورکەوتنەوە لە بڵاوبوونەوەی بۆ ناو ناوچەکە. ئەمینداری گشتی (نەتەوە یەکگرتووەکان) چەندین جار داوای ئاگربەستی دەستبەجێی کردووە بۆ هۆکاری مرۆیی لە غەززە و گەیاندنی فریاگوزاری بەردەوام و ڕێزگرتنی تەواو بۆ یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، لەوانە پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و ئازادکردنی بێ مەرجی هەموو بارمتەکان”.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختیشی كردۆتەوە، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق لە پێشەنگی هەموو کارەکانماندایە و بانگەوازی خۆمان بۆ هەموو لایەنەکان دووپات دەکەینەوە، کە دان بەخۆیاندا بگرن.

سامسۆنگ گالاکسی S24 سەردەمێکی نوێی مۆبایلە بەهێزەکانی ژیریی دەستکرد
پێت سامسۆنگ گالاکسی S24 سەردەمێکی نوێی مۆبایلە بەهێزەکانی ژیریی دەستکرد
ئایندەیەكی تەماوی
دوات ئایندەیەكی تەماوی
پەیوەنیدر