لەم هەفتەیەوە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری دوو شەپۆلی سەرما و بەفر بارین و ناو شارەكانیش دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.
محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، به‌هۆی دروستبوونی حاڵه‌تێكی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و لهنگهركردنی به‌ره‌و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی دوو شه‌ممه ( ٢٢-١-٢٠٢٤ ) شه‌پۆلێكی باران و به‌فر و سه‌رما داخڵی هه‌رێمی كوردستان دەبێت و سه‌ره‌تاش بهرهبهیانییەكەی تا نیوه‌ڕۆكه‌ی ئاستی باران لاواز ده‌بێت و ته‌نها سنوری پارێزگای دهۆك و ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر و ئیداره‌ی سۆران و ڕاپه‌رین ده‌گرێته‌وه.
ڕوونیشی كردەوە، به‌تێپه‌ڕبوونی كات شەپۆلەكە ده‌گاته سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌گه‌ری بارانی مامناوه‌ند هه‌یه و به‌شێوه‌ی لاوازتر ده‌گاته گه‌رمیان و كه‌ركوك و سه‌نته‌ری هه‌ولێر و هه‌ندێ جار بارانبارین ده‌وه‌ستێت و كه‌ش ئاسایی ده‌بێت، بەڵام له ناوچه كوێستانییه‌كان پله‌كانی گه‌رما (٣) پله سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه له‌به‌شێكی زۆری چیاكانی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێم.
ئاماژەی بەوەشكردووە، له نیوه‌ڕۆی سێ شه‌ممه تا دره‌نگانێكی شه‌وی چوار شه‌ممه ئه‌گه‌ری بارانی زۆر باش و به‌خوڕ هه‌یه به‌تایبه‌ت چوار شەممە له {سۆران و ڕاپه‌ڕین و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و باكوری گه‌رمیان و كۆیه و ئاكرێ و مێرگه‌سۆر و بارزان } له‌گه‌ڵ بارینی به‌فرێكی زۆر باش له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و ڕوودانی هه‌وره تریشقه و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌ڕێژه‌ی (٣) پله له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری چالاكبوونی با به‌ڕێژه‌ی (٢٧)كم له كاتژمێرێكدا.
بەپێی پێشبینی ئەو شارەزایەی كەشناسی، “له ڕۆژی ٢٦ی مانگه‌وه سه‌رمایه‌كی جه‌مسه‌ری شۆڕده‌بێته‌وه بۆ ناوچه‌كانمان، كه قۆناغی دووه‌می شه‌پۆله‌كه‌یه و ئه‌گه‌ری به‌فر و بارانێكی زۆر باش هه‌یه و ته‌واوی چیاكان و به‌شێكی سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌رگی سپی ده‌پۆشن”.