بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە ئەوانەی تاوەكو 13ی 1ی 2024 مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە، ئێستا كارتەكان گەڕاونەتەوە و دەتوانن وەریبگرنەوە.
مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی تاوەكو بەرواری (13 / 1 / 2024) مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە، ئێستا كارتەکانیان گەڕاوەتەوە و بەرواری كاتی مامەڵەی كارتەكەشیان لەسەرەوەی وەسڵەكەدا نووسراوە.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەكو پێنج شەممە له كاتژمێر ( ٢ )ی پاش نیوەڕۆ بۆ ( 5 )ی ئێوارە دهتوانن سهردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانیەکانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی پێویستە كەسەكە ڕهگهزنامهی عێراقی و پێناسی باری شارستانی پێبێت لەگەڵ وهصڵی وهرگرتنهوهی كارتی نیشتیمانیەکە، كە ناوی ئەو کەسەی تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە.