بریكاری پێشووتری وهزارهتی دارایی عێراق لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكاخت، ڕێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ مووچە کراوە و دەشڵێت: ” ئهو پڕۆژهیهی ئاماده كراوه بۆ ھهمواركردنهوهی یاسای بودجه، دوو بەشە”.
فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وهزارهتی دارایی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە کراوە، بەڵام بۆ ئەوەی سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکرێن، پێویستە وشەی خەرجی فیعلی لە ماددەی ١١ـی بودجە نەمێنێت.
ڕاشیگەیاندووە، “ئهو پڕۆژهیهی ئاماده كراوه بۆ ھهمواركردنهوهی یاسای بودجه دوو بەشە، بەجۆرێک بەشی یەکەمی پڕۆژەکە باس لەوە دەکات بەغدا مانگانە ٧٧٥ ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بکرێت، بەشی دووەمیش پەیوەستە بە جیاکردنەوەی مووچەی خانەنشینان لە مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران تەنها ٧٧٥ ملیار نەبێت و لەگەڵ مووچەی خانەنشینان بە تەواوی ڕەوانە بکرێت”.
ئاشكراشی كردووە، هەرێم دەیەوێت یاسای بودجە بە گشتی هەموار بکرێتەوە بەبێ ئەوەی گرفتیان بۆ دروست بکرێت و وشەی خەرجی ڕاستەقینە لە مادەی ١١ـی بودجەدا بە تەواوی لاببرێت و مووچە لە خەرجی ڕاستەقینە جیا بکرێتەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، داوایان کردووە مووچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم بکرێت و لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە دابەش بکرێت.