به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆسەر له ڕۆژئاوای كوردستان داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی کرد، لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی تورکیا بکەن کە لە عەفرین ئەنجامی دەدات.
ئه‌مڕۆ شەممە، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆسەر له ڕۆژئاوای كوردستان، داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی تورکیا و میلیشیاكانی لە شاری عه‌فرینی داگیركراو بكه‌ن، بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر ئه‌و شاره.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پێنجشەممەی ڕابردوو سکاڵای تاوانکارییان لە نوسینگه‌ی داواکاری گشتی فیدڕالی ئەڵمانیا تۆمارکرد، بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بەو تاوان و پێشێلکارییانەی کە تورکیا لە ناوچەکانی عەفرینی داگیركراو ئه‌نجامی دەدات.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆسەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، پیلانی نێودەوڵەتی و چاو داخستن لە ڕەفتاره‌كانی تورکیا، مایەی شه‌رمه‌زارییه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “له‌گه‌ل داگیرکاری به‌رده‌وامی تورکیا له عەفرین و پێشێلكارییه‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره، واده‌كات ناوچه‌كه ناسه‌قامگیربێت و چارەسەری ڕاستەقینە نه‌بینێت، ده‌بێت ناوچه داگیركراوه‌كان بە تایبەتی شاری عەفرین ئازاد بكرێنه‌وه”.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆسەر داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لە هێزه نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد، بۆ لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای ڕاستییەکانی گەلی عەفرین کە ڕووبەڕووی جینۆساید دەبنەوە، له رووی گۆڕینی دیمۆگرافی، ڕفاندن، کوشتن، هێرشکردنە سەر شوێنەوارە مێژووییەکان.