نرخی بوتڵێک غاز لە ڕۆژئاوا گەیشتە ٣٠ دۆلار



تورکیا بۆردوومانەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چڕ کردەوە، دامەزراوەیەکی غازی بۆردوومان کرد و ئێستا نرخی بوتڵێک غاز چوار هێندە زیادی کردووە.

دوێنێ هەینی، له‌ شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان بازرگانه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق، نرخی غازیان بۆ بەرزترین ئاست له‌سه‌ر هاووڵاتییان به‌رزكرده‌وه‌، هه‌ر بوتڵێكی غاز نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ ( ٤٠٠) هەزار لیرەی سوری كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی (٣٠) دۆلاری ئه‌مریكی.

سێشەممەی ڕابردوو، دامەزراوەی غاز و کارەبای سوه‌یدییه‌ لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرش و بۆردوومانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، بەتەواوەتی لە خزمەت دەرچوو، كه‌ بۆردوومانه‌كه‌ بە ڕێژەی ٪١٠٠ وێرانیكرد.

هاوڵاتییه‌كی شاری قامشلۆ بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، “نیوەڕۆی ڕۆژی هه‌ینی یەکێک لە بازرگانەکانی حكومه‌تی دیمه‌شق، نرخی فرۆشتنی غازی بۆ هاوڵاتییان به‌ ٤٠٠ هەزار لیره‌ سوری ده‌فرۆشت، ئه‌وه‌ش جیاوازییه‌كی زۆره‌ له‌گه‌ل نرخی پێش بۆردومانی توركیا كه‌ ته‌نها  ١٠ هه‌زار لیره‌ی سوری بوو بۆ هه‌ر بوتڵێكی غاز”.

سێشەممەی ڕابردوو، عەگید عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری وێستگەی غاز قامشلۆ، ڕایگه‌یاند، بەرهەمهێنانی غاز و کارەبا، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا بەتەواوی وەستاوە، و پرۆسەی چاککردنەوە و ئه‌و وێستگانه‌ كاتێكی زۆری ده‌وێت.

خه‌ڵكی شاره‌كه‌ ده‌ڵێن، بازرگانه‌كانی ناوچه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق، بۆردومانه‌كانی توركیایان قۆستۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نرخی غاز له‌سه‌ر هاووڵاتییانی قامشلۆ زیاد بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی كه‌ به هه‌موو وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی غازی ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كراوه‌.

گۆڕان دووه‌مین كۆنفرانسی نیشتیمانی بۆ ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەکە ده‌ستپێكرد
پێت گۆڕان دووه‌مین كۆنفرانسی نیشتیمانی بۆ ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەکە ده‌ستپێكرد
کێشمەکێشی سیاسی داهاتووی دۆلار و دینار بە کوێ دەگەیەنێت؟
دوات کێشمەکێشی سیاسی داهاتووی دۆلار و دینار بە کوێ دەگەیەنێت؟
پەیوەنیدر