ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر: داوا لە بازرگانان و هاووڵاتییان دەكەین، بایکۆتی کاڵای ئێرانی بکەن



ژوورى بازرگانى هه‌ولێر په‌یامێكى ئاراسته‌ى هاووڵاتیان و بازرگانان كرد و رایگه‌یاند، “داواتان لێده‌كه‌ین كاڵاى ئێران بایكۆت بكه‌ن، نه‌ هاورده‌ى بكه‌ن و نه‌ به‌كاری بهێنین”.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانونى دووه‌می 2024، ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وێڕاى ئەوەى بە توندی سەرکۆنە و ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرش و تاوان و زوڵمەی هێزەکانى ئێران دەکەن بۆ سەر خاکى نیشتیمان، داوا لە سەرجەم بازرگانانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییان بە گشتی دەکەین، ئەگەرچی هەرێمى کوردستان بەتایبەتى هەولێرى پایتەخت بازاڕێکی گرنگی ساغکرنەوەی بەرهەمەکانى ئێرانە کە رۆژانە هاوردەی کوردستان و عێراق دەکرێن، بایکۆتی هێنان و بەکارهێنانی کاڵاکانى ئێران بکەن و سەرجەم پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرن.

شه‌وى ١٥ى كانونى دووه‌م، ئێران هێرشی کردە سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و پێنج مووشەک بەر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری شارى هەولێر کەوتن، له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ و کچێکی به‌ناوى ژینا کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە یەک ساڵ، لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی کەرەم میخائیل كه‌ لەدایکبووی ساڵی 1981 و خاوەنی کۆمپانیای ئەلڕەیانە بۆ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی گیانیان له‌ده‌ستدا، هەروەها کارگوزارێکی ماڵەکەش گیانی لەدەستداو هاوسەر و دوو منداڵەکەشی بریندار بوون.

شەپۆلێکی بەهێزی سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێکی بەهێزی سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
سودانی هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشكرا دەکات
دوات سودانی هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشكرا دەکات
پەیوەنیدر