دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەدا، ئەمشەو پێنجشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2024، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندن وا بڵاو کرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لای خۆمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک ڕووی نەداوە و هیچ درۆنێکیش نەخراوەتە خوارەوە.
ئەم ڕاگەیاندنەی دژەتیرۆری کوردستان لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگێکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا، هاوکات ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لیکۆڵینەوەن و دواتر زانیارییەکان ئاشکرا دەکەن.