بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی 3 ڕووداوی هاتووچۆدا لە سنووری کۆیە 9کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەدەکات، ڕووداوی یەکەم لە ناو بازگەی ناحیەی ئاشتی ئۆتۆمبێلێك خۆی بە کارمەندێکی ئاسایشی بازگە دەکێشێ و بریندار دەبێ، ڕووداوی دووەم لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی جۆری ( نیسان سەنی و نیسان ڕۆگ) لە نزیك ناحیەی دێگەڵە (٥) کەس بریندار بوون ،
ڕاشیگەیاند، ڕووداوی سێیەم ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پاتڕۆڵ کۆنتڕۆڵ لە دەستدەدات وخۆی بە هێمای هاتووچۆ دەکێشێ لە ئەنجامدا (٣) کەس بریندار بوون.