بانکی نێودەوڵەتی هاریکارییەکانی بۆ عێراق زیاتر دەکات



سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی لە گەشەپێدانی ئابووری و سندوقی بانکی ناوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکە لە داڤۆس کۆبووەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری بەمەبەستی تاوتوێکردنی سیستمی دارایی و بانکییەکانی عێراق لەگەڵ کریستالینا جۆرجییڤا بەڕێوەبەری نەختینەی بانکی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا بۆ چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی و دارایی عێراق تاوتوێی پلان و هاوکارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆکی نەختینەیی بانکی نێودەوڵەتی بەرەوپێشچوونەکانی عێراقی لەبواری ڕێکخستنەوە و بەئەلکترۆنیکردنی سیستمی بانکی لە عێراق بەرز نرخاند، هاوکات ئامادەیی هاریکاری زیاتری بۆ عێراق دەربڕی،

کریستالینا جۆرجییڤا سەرۆکی نەختینەی بانکی نێودەوڵەتی جەختی لە هاوکاریی و هەماهەنگییەکانی بانکەکە بۆ پەرەپێدان و ڕێکخستنی سیستمی بانکی عێراق کردەوە.

مامۆستایانی ناڕازی کۆیە هەڵوێستیان لەسەر بایکۆت ڕاگەیاند
پێت مامۆستایانی ناڕازی کۆیە هەڵوێستیان لەسەر بایکۆت ڕاگەیاند
كۆمسیۆن جێگرەوەی حەلبوسی لە پەرلەمان دیاریكرد
دوات كۆمسیۆن جێگرەوەی حەلبوسی لە پەرلەمان دیاریكرد
پەیوەنیدر