تەندروستی هۆشداری بڵاوبوونەوەی پەتایەكی نوێ‌ دەدات



سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، خۆتان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتایەكی نوێی جیهانی ئامادەبكەن.

تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس لە سویسرا لە وتارێكدا داوای لە وڵاتان كرد خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتایەكی نوێ بەناوی (X) ئامادەبكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ژێرخانی تەندروستی بە توێژینەوە و گرنگی پێدان بە نەخۆشییەكە و دوای دڵنیابوونەوە لە ئامادەكارییەكان، دەتوانرێت ڕووبەڕووی نەخۆشییە نەزانراوەكە ببینەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەدوای پەتای (كۆڤید-19) جارێكی دیكە مرۆرڤایەتی ڕووبەڕووی دوژمنێكی هاوبەشی دەبێتەوە، بۆیە پێوستە لە وانەكانی (كۆڤید-19) فیربووبین، كە ئەم پەتا و نەخۆشییە نوێیە پێویستی بە وەڵامدانەوەیەكی هاوبەش هەیە.

لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019دا پەتایەكی كوشندە بەرۆكی جیهانی گرت بەناوی “كۆرۆنا” و بە ملیۆنان هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و بە دەیان ملیۆن كەسیش تووشی پەتاكە بوون و چەندین ماكی لە تەندروستی هاووڵاتیاندا بەجێ هێشت و تا ئێستاش ئەو ڤایرۆسی “كۆڤید-19″یە چەندین گۆڕاوی هەیە و ساڵانە لە وەرزەكانی سەرمای پاییز و زستان و بەهاردا بەرۆكی مرۆڤایەتی دەگرێت.

ئەندامێكی ژنی تەڤگەری ئازادی كوژرا
پێت ئەندامێكی ژنی تەڤگەری ئازادی كوژرا
خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێكی بۆ لێخۆشبوونی كرێی خوێندن دەركرد
دوات خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێكی بۆ لێخۆشبوونی كرێی خوێندن دەركرد
پەیوەنیدر