سودانی: چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئاسایشی عێراق گرنگە



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بیانووەکانی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتاییان هاتووە و چوونە دەرەوەیان بۆ ئاسایشی عێراق گرنگە.

لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی داڤۆس محەمەد شیاع سودانی لە دانیشتنێکدا ڕایگەیاند، حکومەت و گەلی عێراق ڕێز لە هەڵوێستی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایهێنان بە تیرۆر دەگرێت، بەڵام لە ئێستادا بیانووەکانی مانەوەی ئەو هێزانە کۆتاییان هاتووە.

ئاماژەی بەوەکرد، دەستمان بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانمان کردووە لە رێگەی گفتوگۆوە لەگەڵ هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە مەبەستی چوونە دەرەوەیان لە عێراق، چونکە کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیان گرنگە بۆ ئاسایشی عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە محەمەد شیاع سودانی لە ڕۆژی دووشەممەوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس گەیشتووەتە سویسرا.

 

بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆژی كۆنفڕانسی نیشتمانی دیاریكرد
پێت بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆژی كۆنفڕانسی نیشتمانی دیاریكرد
قائیمقامیەتی هەولێر: سزای ئەو كەسانە دەدرێت كە نرخ بەرز دەكەنەوە
دوات قائیمقامیەتی هەولێر: سزای ئەو كەسانە دەدرێت كە نرخ بەرز دەكەنەوە
پەیوەنیدر