قائیمقامیەتی هەولێر پێکهێنانی چەند لیژنەیەکی چاودێری لە بازاڕەکانی هەولێر بۆ کۆنترۆڵکردن و بەدواداچوونی نرخی کاڵا و شمەکەکا پێکهێناوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، بە مەبەستی کۆنترۆڵرکردنی نرخی شمەک و کاڵاکان و ڕێگەگرتن لە فرۆشتنەوەی کاڵای ماوە بەسەرچوو، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان چەند لیژنەیەکیان بۆ ڕێگریکردن لە سەرپێچی پێکهێناوە.
قائیمقامی هەولێر باسی لەوەشکرد، ئاسان نییە بتوانرێت نرخی کاڵا و پێداویستییەکان جیگیر بکرێت، بەڵام هەوڵدەدەین نرخەکان لەگەڵ ڕەوشی ژیان و دۆخی ئابووری هاووڵاتییاندا بگونجێنین تا نەبێتە بارگرانی.
هاوکات جەختی لەوەشکردەوە، ئەو کەسانەی پابەند نابن و خواردنی ماوەبەسەرچوو دەفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان، لێپرسینەوەی توندیان لەگەڵ دەکرێت و فرۆشگاکانیان دادەخەن.