سیاسەتمەداری کورد مەحمود عوسمان پێیوایە ئەمریکا بووە بە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان و نە لە ڕابردوو و نە لە داهاتووشدا بەرگری لە کورد ناکات.
مەحمود عوسمان لە لێدوانێکیدا بۆ “تۆڕی میدیایی خەڵك” ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر هەولێر جای نزیکیی هەرێمی کوردستاندا لە ئەمریکا و پێیوایە “ئەمریکا بووە بە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان”.
ئەو سیاسەتمەدارە لەو بڕوایەشدایە کە گوشارەکانی ئێران و عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بن، بەڵام لە بەرامبەریشدا ئەمریکا ئامادە نییە بەرگری لە کورد بکات و دەڵێت: “ئەمریکا نە بەرگری لە کورد کردووە و نە دەشیکات”.