سلێمانی، كەسێك بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، دەستگیركردنی كەسێك بە تۆمەتی كوشتن لە ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”لەدرێژەی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ حەساری‌ سەر بە بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق تۆمەتبارێكی تری داواكراویان بەناوی ( ف ، ب ، أ ) دەستگیركرد كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هەولێر- بنكەی‌ پۆلیسی‌ دارەتوو داواكراو بووە و فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ بۆ دەرچووە بە تۆمەتی كوشتن”.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت”پێشتر و لەسەر هەمان دۆسیە تۆمەتبارێكی تر لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە دەستگیركرا كە لە ئێستادا هەردووكیان بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون”.

كافۆ دەپرسێت: بۆ نابێت هاندەری ئەرجەنتین و مێسی بم
پێت كافۆ دەپرسێت: بۆ نابێت هاندەری ئەرجەنتین و مێسی بم
داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە 16 ملیاری تێپەڕاند
دوات داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە 16 ملیاری تێپەڕاند
پەیوەنیدر