باڵیۆزی بەریتانیا: یەکێک لە کوژراوەکانی هێرشەکەی هەولێر هاووڵاتییەکی بەریتانییە



کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد، هاوکات باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکە هاووڵاتییەکی بەریتانی گیانی لەدەستداوە.

ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، کەرەم میخائیل کە لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی ئەم مانگە بۆ سەر شاری هەولێر گیانی لەدەستداوە، هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانیا بووە.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد و رایگەیاند، ئەو جۆرە هێرشانە پێشێلکارین بەرانبەر سەروەری خاکی عێراق.

بنەماڵەی کەرەم میخائیل خەڵکی دەشتی نەینەوان و نیشتەجێی بەریتانیان، کەرەم لە ساڵی ١٩٨١ لە بەریتانیا لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠٨ ماستەری لە بەڕێوەبەریی بازرگانی لە زانکۆی باس ـی بەریتانیا وەرگرتووە، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

هاوکات ئەمڕۆ پێنجشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانەی هێرشە توندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێرانی دژی هاووڵاتییانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان کرد.

کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشەکانی ئێران لە ١٥ ی کانوونی دووەمدا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتوون.

 

تاوانبارێک دەستگیرکرا کە داوای ملیۆنان دیناری لە کچێک کردووە
پێت تاوانبارێک دەستگیرکرا کە داوای ملیۆنان دیناری لە کچێک کردووە
جەمال کۆچەر: مەترسی لەسەر مووچە نییە
دوات جەمال کۆچەر: مەترسی لەسەر مووچە نییە
پەیوەنیدر