نێچیرڤان بارزانی و ئەلینا ڕۆمانۆوسکی کۆبوونەوە



ئەمڕۆ لە هەولێر ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق بە سەرۆکی هەرێمی ڕاگەیاند، ئەمریکا ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەولێر فراوانتر بکات.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازى له‌ ئەلينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له‌ عێراق كرد، و باڵیۆزی ئەمریکا بەردەوامیی پشتگيريى وڵاتەکەی بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هه‌ولێر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەمریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بابەتی کۆبوونەوەی هەردوولابوون.”

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم  ڕۆمانۆوسكى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات کردۆتەوە، و ئامادەیی فراوانتركردنى هاریکارییەکانی نێوانیان دەربڕیوە.

هێرشەکانی هەولێر و دۆخى ناوچه‌كه‌ و ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

ئەم سەردانەی باڵوێزی ئەمریکا دوای تێپەڕینی دوو ڕۆژ دێت بەسەر هێرشەکانی ئێران بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە بەهۆیەوە چوار کەسی گیانیان لەدەستدا و 16کەستیریش بریندار بوون.

 

“خەڵک و مووچەخۆری ئێمە لەوە زیاتر توانای بەرگەگرتنی فشاری سیاسی و ئابوری عێراقیان نەماوە”
پێت “خەڵک و مووچەخۆری ئێمە لەوە زیاتر توانای بەرگەگرتنی فشاری سیاسی و ئابوری عێراقیان نەماوە”
بەڕێوەبەرێکی گشتی بە 500 هەزار دۆلاری بەرتیلەوە دەستگیرکرا
دوات بەڕێوەبەرێکی گشتی بە 500 هەزار دۆلاری بەرتیلەوە دەستگیرکرا
پەیوەنیدر