بۆ پێوەری ئاو داوایەك لە وەزارەتی شارەوانی دەكرێت



ماوەكەی وەزارەتی شارەوانی بۆ بەستنی پێوەری ئاو و داشكاندن لە كرێی ئاو سبەینێ‌ كۆتایی دێت و ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لەو وەزارەتە دەكات، ماوەكەی درێژ بكاتەوە تا هاووڵاتیان پێوەر ببەستن و دەشڵێت: “كۆمپانیاكە كارمەندی كەمە و كێشەی شوێنی هەیە و وەك پێویست بەدەم هاووڵاتیانەوە نین”.

ئەمڕۆ سێ شەممە 20ی 12ی 2022 كۆتا ڕۆژی داشكاندنی كرێی ئاوە لە 80 هەزار دینارەوە بۆ 20 هەزار دیناری مانگانە و بەوهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری هاووڵتیان ڕوویان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو و كۆمپانیاكانی بەستنی پێوەر و كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی كرێی ئاو كردووە و بڕیارە سبەینێش داشكاندنەكە بكرێت و دواتر ماوەكە كۆتایی دێت.

خەدیجە عەبدولجەبار، بڕیاردەری لیژنەی شارەوانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی سبەینێ دوامۆڵەتە بۆ هاووڵاتیان تا پێوەری ئاو دابنێن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن بە بڕی ٨٠ هەزار دینار و شوێنە بازرگانیەکانیش بەبڕی 120 هەزار دینار .

وتیشی، “سەرەڕای بوونی سەرنجی یاسایی لە سەر سزاکە، بۆ دابینکردنی پێوەرەکانیش وەزارەت گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیادا هەیە، بەڵام بەهۆی ئەم قۆرغکاریەوە لە بازاڕدا پێوەر کەمە و نرخەکەی بەرزبۆتەوە و هەندێک لە فەرمانگەکان وەک پێویست بەدەمەوە نین بۆ بەستنی پێوەرەکان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە حکومەت کارئاسانی زیاتر و دەرفەتی تەواو فەراهەم بکات لەبەردەم هاووڵاتیاندا بۆ بەستنی پێوەر .

ئاشكراشی كرد، “ئەو کۆمپانیانەی پابەندکراون بە ڕایی کردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بەهۆی کەمی کارمەند و کێشەی شوێنەوە وەک پێویست بەدەمەوە نین، بەهەمان شێوە ئەوانیش ڕەخنەیان لە حکومەت هەیە و پڕۆسەکەش هەر لەسەرەتاوە بەکەموکورتی هاتووە و ئێستاش پێویستە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی وەزارەتدا بکرێت و هاووڵاتیان هێندە ماندوو نەکرێن لەم پڕۆسەیەدا”.

بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی كرێی مانگانەی ئاو بۆ ئەو ماڵانەی پێوەریان نەبەستووە لەناو شار كراوە بە 20 هەزار دیناری مانگانە و لە شارۆچكە و شارەدێیەكان 10 هەزار دینار تا هانی هاووڵاتیان بدرێت پێوەر ببەستن، بەڵام لە سبەینێوە كاتەكە كۆتایی دێت و ئەوانەی پێوەریان نەبەستووە پارە و غەرامەكە دەبێتە 80 هەزار دینار بۆ ماڵان و بۆ شوێنە بازرگانییەكان 200 هەزار دینار.

کوردۆ عومەر، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاندووە، سبەی ماوەی لێخۆشبوونی کرێی نەبەستنی پێوەری ئاو کۆتایی دێت، چونکە تائێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە وادەکەی درێژبکرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، رەنگە سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارەکە بگۆڕدرێت، چونکە پێشتریش لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری درێژکردنەوەی وادەکەی درا.

بۆچی مۆبایل دەتەقێتەوە؟
پێت بۆچی مۆبایل دەتەقێتەوە؟
داواكاری گشتی چاوپێكەوتنی میدیاكانی لەگەڵ كەسوكاری كوژراو قەدەغەكرد
دوات داواكاری گشتی چاوپێكەوتنی میدیاكانی لەگەڵ كەسوكاری كوژراو قەدەغەكرد
پەیوەنیدر