لەپەراوێزی بەرێوەچوونی کۆڕبەندی ئابوری جیهان لە داڤۆس، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە و ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێر کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان له داڤۆس لهگەڵ ئيمانوێل ماكرۆن، سهرۆكى فهڕهنسا کۆبووەوە، کە تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر
لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە، ئەم هێرشانە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستانە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
ماکرۆن هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ ئەو هێرسانە راگەیاند و پشتگیریی تەواوی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک ماکرۆن و فەڕەنسای کرد بۆ هاوخەمی و پشتیوانیی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان کە لە قۆناغە جیاوازەکاندا، فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە.
گرنگیی چارهسهركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.