تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دووپاتی کردەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییە دژی سەروەری عێراقه وسەقامگیری ناوچەکە تێكدهدهن.
باڵیۆز تۆماس سایلەر، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکێتی ئەوروپا بە قووڵی نیگەرانە لە پەرەسەندنی توندوتیژی لە ناوچەکەدا، کە بووەتە هۆی قوربانیدانی ژمارەیەکی بەرچاوی هاووڵاتیانی مەدەنی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاماژەی بەوەشکرد، ێرشەکانی ئەم دواییە دژی سەروەری عێراقه و نیگەرانییەکی گەورە دروست دەکەن بەهۆی کاریگەریی لەسەر تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە.
باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا داوای لەلایەنە چالاکەکانی ناوچەکە کرد کە ئەوپەڕی دان بهخۆدا بگرن و کار بۆ وەستاندنی پەرەسەندنەکان بکەن.