مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بەبۆنەی هێرشە مووشەکییەکانی سەر شاری هەولێر، پارێزگای دهۆک سێ رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بەبۆنەی ئەو هێرشەی کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجامدرا بۆ سەر شاری هەولێر و گیانلەدەستدانی چوار کەس، لە سەرانسەری پارێزگاکە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتی رادەگەیەنن.
پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کارە تیرۆریستی و ترسنۆکانە شەرمەزار دەکەین و بە توندی سەرکۆنەی دەکەین.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى سێ رۆژ ماتەمینی گشتی له ههولێر رادەگەیهنن و ئاڵای كوردستان لهسهر باڵهخانه و دامودهزگاكان دێته خوارهوه.
شەوی رابردوو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هێرشێکی بەرفراوان کرایە سەر شاری هەولێر و چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و شەش هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.