سەرۆکوەزیرانی عێراق هێرشەکانی سەر هەولێری بە پێشێلکاری بۆ سەروەری عێراق ناودەبات.
سودانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، هێرشەکان بۆ سەر هەولێر کردەوەیەکی ئاشکرای دەستدرێژیکردن بوو بۆ سەر عێراق.
ئاماژە بەوەشدەکات : بەدڵنیاییەوە ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە کە پەیوەندی بەهێزی نێوان عێراق و ئێران دەخاتە مەترسیییەوە.
ڕاشیگەیاند، : حکوومەتی عێراق مافی خۆیەتی هەموو ئەو ڕێوشوێنە دیپلۆماسی و یاساییانە بگرێتەبەر کە بە دەسەڵات و سەروەرییەکەی دراوە،