سەركردەیەكی داعش دەستگیركرا



 

هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ئاشكرایكرد، لە ناوچەی ئەلكەسرای دێرەزۆر لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانیان و هاوپەیماناندا سەركردەیەكی داعش دەستگیركراوە.

سووریای دیموكرات لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد كە ئۆپەراسیۆنەكانی هاوبەشی هێزەكانیان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوامە و لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا پێنج ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە.

دەشڵێت ” رۆژی هەینی ١٥ی كانونی یەكەم بە پشتگیری هێزەكانی هاوپەیمانان لە ناوچەی ئەلكەسرای رۆژئاوای دێرەزۆر ئۆپراسیۆنێك ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا ئەمیرێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیركراوە كە بەرپرسی رێكخستن و چالاكییە تیرۆریستییەكانی داعش لە هەرێمەكە بووە.”

هەروەها باسی ئەوەی كرد كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەست بەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندی و بەڵگەدا گیراوە.

سەرۆك وەزیرانی پێشووی تونس زیندانی دەكرێـت
پێت سەرۆك وەزیرانی پێشووی تونس زیندانی دەكرێـت
نۆ ساڵە هەرێمی كوردستان بێ‌ بودجەیە
دوات نۆ ساڵە هەرێمی كوردستان بێ‌ بودجەیە
پەیوەنیدر