ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئهو پڕوپاگهندانهی باس لەوە دەکەن ماڵی ئهو بازرگانهی شهوی ڕابردوو له ههولێر لهلایهن ئێرانهوه كرایه ئامانج بارەگای مۆسادە، دروون له ڕاستییهوه.
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆكی شاندی لێكۆڵینەوەی عێراق دوای سەردانی شوێنی بۆردومانەكە لە هەولێر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) ڕایگەیاندووە، بهشێوهیهكی مهیدانی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی لێکۆڵینەوە چوونەتە ماڵی ئەو سەرمایەدارەی شەوی ڕابردوو لە هەولێر كرایە ئامانج.
ڕاشیگەیاندووە “دەرکەوت ئهو پروپاگهندانهی باس لەوە دەکەن بارەگای مۆسادە، ڕاست نین”.
جەختیشی كردۆتەوە، لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین لە کۆبوونەوەکانمان و ڕاپۆرتی خۆمان بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەرزدەکەینەوە.