پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هێرشە موشەکییەکانی سەر شاری هەولێری کرد و ڕایگەیاند، “هێرشەکە هاووڵاتی مەدەنی بە ئامانج گرتووە و پێویستە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت”.
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هێرشە موشەکییەکانی سەر شاری هەولێری کرد و ڕایگەیاند، ” هێرشەکانی سەر شاری هەولێر بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتگیری لە ڕێنمایی حکومەتی عێراق دەکات بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هەولێری پایتەخت.
داوا لە حکومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە کرد، ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەگەری دووبارە ڕوودانی ئەو جۆرە هێرشانە نەبێت.