باڵیۆزی ئەمریکا : هێرشەکان هاووڵاتی مەدەنی کردووەتە ئامانج



باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق هێرشەکانی سەر هەولێر ئیدانە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ” هێرشەکان هاووڵاتی مەدەنی کردووەتە ئامانج”.

ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئیدانەی هێرشە موشەکییەکەی ئێرانی بۆ سەر هەولێر کرد  و ڕایگەیاند، “بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە موشەکییە کوشندەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە بێباکانە و نابەرپرسانە هاووڵاتی مەدەنی کردووەتە ئامانج”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەروەها هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی ئاسمانی هەولێر پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری خاکی عێراقە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و برینداران دەکەین”.

مەسعود بارزانی: ئەو پەلامارە نە مەردایەتییە و نە شەهامەت
پێت مەسعود بارزانی: ئەو پەلامارە نە مەردایەتییە و نە شەهامەت
سەرۆکی کۆمار: هێرشەکەی هەولێر پێشێلکردنی سەروەری و تێکدانی سەقامگیری عێراقە
دوات سەرۆکی کۆمار: هێرشەکەی هەولێر پێشێلکردنی سەروەری و تێکدانی سەقامگیری عێراقە
پەیوەنیدر