وەزارەتی دارایی زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچە بە كارتی “هەژماری من” بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی هەژماری من بە ڕەزامەندی بانکی ناوەندی عێراق ئەنجام دەدرێت و قۆناغی یەکەمی کارەکانی لە سنوری پارێزگای هەولێر لە کۆتاییدایە و دەشڵێت: “لە پارێزگای سلێمانی و دهۆك دەستپێدەكات”.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، قۆناغی یەکەمی کارەکانی پرۆژەی (هەژماری من) لە سنوری پارێزگای هەولێر لە کۆتاییدایە و لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا نزیکەی ( ١٩٠ ) هەزار فەرمانبەر لەسنوری پارێزگای هەولێر بەشداریان لە پرۆژەی هەژماری من کردووە.

ڕاشیگگەیاندووە، لە ئێستادا زیاتر لە ( ٦ ) هەزار فەرمانبەر کارتی بانکیان وەرگرتۆتەوە و مانگی ڕابردوش نزیکەی ( ٣ ) هەزار فەرمانبەر لەڕێی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرتووە.

ئاشكراشی كردووە، وەک ئامادەکاری بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو لە ئێستادا نزیکەی ( ٥٠ ) ئامێری ڕاکێشانی پارە ( ATM ) لە شاری هەولێر هەن و ژمارەیان لە زیادبووندایە، پێنج بانکی تایبەت بەشدارن لە پرۆسەکە کە بریتین لە ( بانکی جیهان و بانکی ئاشور و بانکی ئەهلی عێراقی و RT bank و bbac bank ) کەسەرجەم مەرجەکانیان تێدایە و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پەسەند کراون و چەندین بانکی تریش لەسەر هێڵن.

جەختیشی كردۆتەوە، تا ئێستا پڕۆژەی دروست کردنی ( ھەژماری من ) بەبێ هیچ کێشە و ئاستەنگێک بەڕێوەدەچێت و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی ( هەژماری من ) لە پارێزگای دهۆک و سلێمانی لە قۆناغی کۆتاییدایە.

وەزارەتی دارایی دەشڵێت: “پرۆژەی ( هەژماری من ) پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ، لەلایەن نووسینگەی بەڕێز سەرۆک وەزیران بەهاوکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری و بەڕەزامەندی بانکی ناوەندی عێراق ئەنجام دەدرێت”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئامانج لە پڕۆژەکە بنیاتنانی سیستەمێکی بانکی بەهێزە، کە کەفەرمانبەران و مووچە خۆران تیایدا لە چەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سوودمەند دەبن و لە قۆناغی داهاتووشدا کارمەندانی کەرتی تایبەت دەبنە خاوەن ( هەژماری من).

 

وەزارەتی بازرگانی زانیاری لەسەر بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە
پێت وەزارەتی بازرگانی زانیاری لەسەر بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە
خەڵك؛ وردەكاری دابەشكردن و نرخی ئەو نەوتەی عێراق ناردویەتی بڵاودەكاتەوە
دوات خەڵك؛ وردەكاری دابەشكردن و نرخی ئەو نەوتەی عێراق ناردویەتی بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر