وەزیری بەرگریی توركیا، خولوسی ئاكار ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی سنوورەكانمان و وڵاتەكەمان مۆڵەت لە كەس وەرناگرین.
خولوسی ئاكار لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا بۆسەر باكووری سووریا، رایگەیاند: “بەپێی ماددەی ٥١ەمینی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پاراستنی سنوورەكانمان و وڵاتەكەمان مۆڵەت لە كەس وەرناگرین”.
خولوسی ئاكار داوای لە وڵاتانی هاوپەیمانی توركیا كرد كە تەواوی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ پەكەكە و یەپەگە بپچڕێنن و داوای لێ كردن پشتگیری راستەقینە لە توركیا بكەن و لەگەڵی لە هەماهەنگیدابن.
لە ماوەی ڕابردوودا پلانێكی توركیا بۆ هێرشی سەر ڕۆژئاوای كوردستان لەژێر گووشاری ڕووسیا و ئەمریكادا ڕاگیرا.