شارەوانی سلێمانی: ئەو گوندانەی ڕێگری دەكەن خانووەكانیان تاپۆ ناكرێت



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو گوندانەی ڕێگری دەكەن لە ئەنجامدانی پڕۆسەی رووپێوكردن، خۆیان بەرپرسیار دەبن لە تاپۆنەكردنی خانووەكان.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، بە ئامادەبوونی كۆمپانیای جێبەجێكار و لیژنەی سەرپەرشتیاری شارەوانی، پێشوازیكرد لە لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان و دواتر كۆبوونەوەیەك سازكرا دەربارەی پڕۆسەی رووپێوكردنی گوندەكانی ناو سنووری شارەوانی سلێمانی.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئامادەكاریی دەكرێت بۆ تاپۆكردنی ئەو گوندانە لە داهاتوودا جا بە یاسای تاپۆكردنی خانووە تەجاوزەكان (ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٩ هەمواركراو) یان بە یاسای تاپۆكردنی حەرەمی گوندەكان (ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠١٢).

ڕاشیگەیاندووە، بە ڕاشكاوی تیشك خرایە سەر ئاستەنگ و كێشەكانی بەردەم پڕۆسەكە و چارەسەری پێویستیان بۆ دانرا.

جەختیشی كردۆتەوە، لێرەوە بە پێویستی دەزانین، پەیامێك ئاڕاستەی هەندێك لەو گوندانە بكەین، كە ڕێگری دەكەن لە ئەنجامدانی پرۆسەی رووپێوكردنی گوندەكانیان بەوەی ئەگەر ڕێگە نەدەن بە دروستكردنی نەخشەی وردكاری بۆ گوندەكانیان ئەوا دواتر خۆیان بەرپرسیار دەبن لە تاپۆنەكردنی خانووەكان و ئەو لێكەوتە یاساییانەی بەهۆی ئەوەوە دەكەوێتەوە.

 

تەحسین خەفاجی: هاتنەناوەوەی هێزی سەربازی دیکە بۆ عێراق ڕەتدەکەینەوە
پێت تەحسین خەفاجی: هاتنەناوەوەی هێزی سەربازی دیکە بۆ عێراق ڕەتدەکەینەوە
جوتیار عادل: هیچ هەڕەشەیەكمان لە مامۆستایان نەكردووە
دوات جوتیار عادل: هیچ هەڕەشەیەكمان لە مامۆستایان نەكردووە
پەیوەنیدر