سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم سەبارەت بە دەنگۆی “هەڕەشەكردن لە مامۆستایان” لە لێدوانێكی ئەمڕۆیدا ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هیچ هەڕەشەیەك لە مامۆستایان نەكراوە و لێدوانەكەی منیان شێواندووە.
د. جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمڕۆ لێدوانێك بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە، کە گوایە هەڕەشەمان لە مامۆستایان بەڕێز كردووە. ئەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە لێدوانەکەی منیان شێواندووە و وەک خۆی بڵاویان نەکردووەتەوە و تیایدا هیچ هەڕەشەیەک لە مامۆستایانی بەڕێز نەکراوە”.
جەختیشی كردۆتەوە، هەمیشە وتوومانە ئێمە قەرزاری هەڵویستی مامۆستا و فەرمانبەران و خۆراگڕییانین لەم قۆناغە داراییە سەختەدا.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بەشێك لە میدیاكان بڵاویانكردەوە، كە جوتیار عادل لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی، “دوای دابەشكردنی مووچە ئەگەر مامۆستایان نەچنەوە بۆ دەوام حكومەت هەڵوێسی دياردەبێت”.