“خەڵک” کاتی هاتنی مووچەی مووچەخۆرانی ئاشکرا کرد



ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌یدا بڕیاریدا له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ٢٠٢٤ عێراقدا پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایگەیاند، ” لە ١٨ بۆ ٢٥ مانگ بەغدا پارەکە دەنێرێت”.

ئەمڕۆ دووشە‌ممه،‌ كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ تۆڕی میدیای خەڵک ڕایگه‌یاند، “ئه‌م پاره‌یه‌ی ده‌نێردرێت قه‌رز نیه‌ و ته‌مویلە‌ له‌ نیفاقی فیعلی، به‌ جۆرێك له‌كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌ی مووچەخۆرانی عێراق ته‌رخانده‌كرێت ٪١٢.٦٧ ده‌رده‌هێندرێت كه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ ٦١٨ ملیار دینار ده‌كات، ڕه‌وانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌رێنی هه‌یه‌، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ ئەم بڕەی کە دەنێردرێت قەرز نییە تا لەسەر هەرێم کەڵەکە ببێت، لایەنێکی دیکەی ئەرێنی ئەوەیە، ڕێکاری ناردنەکەی ئاسانترە و وەک قەرزەکە نییە، چونکە بۆ ناردنی قەرز بۆ هەرێم ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێدەدا، دواتر دەچووە ئەنجومەنی دارایی پاشان بۆ بانکەکان دەنێردرا و لە ڕێگەی دوو و سێ بانکەوە پارەکەی دەنارد، بەڵام ئەم پارەی کە دەنێردرێت لە نیفاقی فیعلی و له‌ كۆی ڕێژه‌ی مووچه‌ی ١٥ پارێزگاکەی عێراق ده‌بێت، له‌گه‌ڵ پاره‌داركردنی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی عێراق پاره‌كه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت”.

کاروان یاروەیس، ئەوەشی خستەڕوو، ” ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناو پەرلەمان بە تایبەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەریخست کە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەستپێکردنەوەی دانیشتنە ئاساییەکانی پەرلەمان درێژە دەکێشێت‌، به‌مه‌ش هه‌مواری یاسای بودجه‌ی ساڵ ٢٠٢٤ دواده‌كه‌وێت، تا ئەو کاتەش له‌ نیفاقی فیعلی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاوه‌”.

كاروان یاروه‌یس، وتیشی، “ئێمه‌ پێویستمان به‌هه‌مواری یاسای بودجه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌م ٦١٨ ملیار دیناره‌ی كه‌ ده‌نێردرێت كه‌متره‌ له‌ ئیستحقاقی خه‌ڵكی كوردستان”.

سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجە ئەوەی ئاشکراکرد، ” ئێستا کێشە لە دانیشتنەکانی پەرلەمان هەیە، دەبێت سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، پاشان ڕەشنووسی هەمواری یاسای بودجە بچێتە ئەنجومەنی وەزیران و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەن پەسەندبکرێت، دواتر بنێردرێتە پەرلەمان دوای بچێتە لیژنەی دارایی، خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ بکرێت، ئەمەش درێژەدەکێشێت و لە ئەگەری سەقامگیری بارودۆخی سیاسی عێراق هەموارکردنەوەی یاسای بودجە تا ناوەڕاست و کۆتای مانگی شووبات دەخایەنێت”.

کاروان یاروەیس لەبارەی کاتی ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند، “حكومه‌تی عێراق له‌ (١٨ بۆ ٢٥) هەموو مانگێک ده‌ست به‌ پاره‌داركردنی وه‌زاره‌تەکانی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی مووچه‌ دابه‌شبكه‌ن، به‌هه‌مانشێوه‌ش له‌و ماوه‌یه‌دا پاره‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌یدا بڕیاریدا بڕی ٦١٨ ملیار و ٥٨٧ ملیۆن و ٢٩ هه‌زار و ٣٤٦ دینار ملیار دینار له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ٢٠٢٤ عێراقدا بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

لە كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالانەوە بۆ خوێندكاران
پێت لە كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالانەوە بۆ خوێندكاران
هونەرمەندێكی كورد بە شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد
دوات هونەرمەندێكی كورد بە شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد
پەیوەنیدر