شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سبەینێ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به هه‌مواری بودجه‌ی ٢٠٢٤ و دیاریكردنی پشكی هه‌رێمی کوردستان.
له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاژانسی “بغداد الیوم” ڕایگەیاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه ته‌واو ده‌كات، لەگەڵ ئەوەشدا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ر و داتاكانی په‌یوه‌ست به داهاتی ناوخۆ و بڕی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌ن.
ئەمەش لە کاتێدایە کە دوێنێ یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان و به‌رپرسانی عێراق ڕایگه‌یاند، “ناتوانرێت بابه‌تی مووچه بكرێته كارتی فشار دژی هه‌رێمی كوردستان”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م رێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق جێبه‌جێكردوه، ناكرێت چیتر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكرێته كارتێكی فشار و دژ به هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێندرێت.
هاوکات دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌دا بڕیاریدا بڕی ٦١٨ ملیار و ٥٨٧ ملیۆن و ٢٩ هه‌زار و ٣٤٦ دینار ملیار دینار له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ٢٠٢٤ی عێراقدا بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.