مامۆستایان دەبێت ئەم دەستکەوتە بە هی خۆیان بزانن



د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە میانی بەشداریکردن لە ڕاگەیاندنی کەمپینی هاوکاری بۆ نەخۆشخانەی هیوا، ڕایگەیاند، هەواڵێکی دڵخۆشکەرە کە حکومەتی ناوەند بڕیاری داوە مانگانە پارە بۆ مووچەی هەرێم بنێرێت، هیوادارم هەمووان ئەمە بە دەستکەوتی خۆیان بزانن.

ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵەکانی مامۆستایان و ناڕەزایەتییەکانیان لە ئیدارەی حکومەتی خۆجێی سلێمانی و ئەو زەمینەیەی لێرە بۆ ناڕەزایەتییەکان رەخساوە، پشتیوان بووە بۆ ئەوەی لێرەوە داوای مافەکانی مامۆستایان و مووچەخۆران بکەن لە تەواوی هەرێم.

د.هەڤاڵ ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بابەتانە لە پرسی دابەشکردنی مووچە و بژێوی خەڵک نابێت بە سیاسی بکرێت، دەبێت بژێوی و مووچە لە ململانێ و گێژاوە سیاسییەکانی هەولێر و بەغدا دوربخرێتەوە، بۆئەوەی پەروەردە و سەرجەم سێکتەرەکان پەکی نەکەوێت.

راشیگەیاند، ئێمە پشتیوانی لەوە دەکەین هەوڵەکانی حکومەت بۆ ئەوەبێت سەرجەم داهاتی ناوخۆ بگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی ، هاوکات حکومەتی هەرێم دەتوانێت پێش حکومەتی ناوەند دەستپێشخەربێت و هەنگاوێک بۆ تێپەڕاندنی ئەم نائومیدییە بنێت کە هاووڵاتیانی هەرێمی تێکەوتووە.

دەربارەی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران، د.هەڤاڵ ڕایگەیاند، خۆپیشاندان ئەنجامە هۆکار نییە، خراپ ئیدارەدانی ئەو بارودۆخانەی لە پیشتر بەسەرماندا هاتووە ئەم ساتەی دروستکردووە، ئێمە هەمیشە وتومانە لەگەڵ ڕاست و ڕەواداین، دەبێت مافەکان بۆ مووچەخۆران دابینبکرێت بۆ ئەوەی هاوتەریب دەوام دەستپێبکاتەوە.

هیوادارین ئەم هەنگاوانە هۆکاربن بۆئەوەی دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە و خوێندکارانی پۆلی یەکەم بە هیواوە جانتاکانیان بکەنەوە شانیان.

 

سودانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
پێت سودانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
بەڤیدیۆ؛ كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری دەستی پێكردەوە
دوات بەڤیدیۆ؛ كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری دەستی پێكردەوە
پەیوەنیدر