بۆیەکەم جار نەشتەرگەری تۆڕی چاو (الشبكه)لە نەخۆشخانەی حکومی ئەنجام دەدرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشت تەندروسی هەولێر بڵاویکردەوە،لەبەردەوامیدایە بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان لەڕووی نەشتەرگەری گشت پسپۆڕیەکان،

ئاماژەی بەوەشداوە، لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان بۆ یەکەمجار نەشتەرگەری تۆڕی چاو لەنەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری بۆ هاووڵاتیان ئەنجامدەدرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی چاو،

جێی ئاماژەیە لە زۆرێک لە نەخۆشخانە و نۆرینگە تایبەتەکان، نەشتەرگەری چاو بە هەموو بەشەکانییەوە ئەنجام دەدریت، بەڵام لە نەخۆشخانە حکومییەکان لەبەر هەندێک هۆکار لە بەشێکیان زۆرێک لەو نەشتەرگەرییانە ئەنجام نادرێت، و نەخۆش بە ناچاری دەبێت لە دەرەوە چارەسەر وەربگرێت.

نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری کۆبوونەوە
پێت نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری کۆبوونەوە
بەغدا بڕیاریدا بە ناردنی پارە بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێم
دوات بەغدا بڕیاریدا بە ناردنی پارە بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێم
پەیوەنیدر