ئۆتۆمبێلەکەی باوکی دزی و فرۆشتی



پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد کە یەکێکیان ئۆتۆمبێلی باوکی دزی بوو و پاشان فرۆشتبووی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك‌و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵات‌و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمەتبار دەستگیركران‌و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە: “دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە به‌بیانوی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌، كوڕه‌كه‌ی ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ دزیوه‌و دواتر فرۆشتویه‌تیه‌وه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵات‌و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیران‌و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا تۆمەتباران ( س، ع، أ) له‌دایكبووی‌ 1983 و (ڕ، هـ، أ) له‌دایكبووی‌ 1993 بەبڕیاری دادوەرو بەپێ ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حەشدی شەعبی چییان لەسەر هێرشە درۆنییەکان وت؟
پێت نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حەشدی شەعبی چییان لەسەر هێرشە درۆنییەکان وت؟
کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان ئاشکرا کرا
دوات کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان ئاشکرا کرا
پەیوەنیدر