لە هۆتێلێکی شاری پۆتسدام لە نزیک بەرلین، بە دووری 10 کیلۆمەتر لە هەمان ئەو شوێنەی کە “کۆنفرانسی وانسی” نهێنی سەرکردەکانی پارتی نازی لە ساڵی ١٩٤٢ بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی “چارەسەری کۆتایی بۆ پرسی جولەکەکان” بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەیەکی دیکەی نهێنی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ” هۆتێلی لاندهاوس ئادلۆن” لە نێوان توندڕەوە ڕاستڕەوەکانی ئەڵمانیا و نەمسا بەڕێوەچوو، کە ئامانج لێی پلان رێژیی بووە بۆ دەرکردنی بیانییەکان.
پلاتفۆرمی پشکنینی ڕاستییەکانی ئەڵمانیا “Correctiv” بڵاویکردەوە، ئەندامانی پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا، نیونازیەکان و بازرگانانی ئەڵمانیا و نەمسا کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی پلانێک بۆ دەرکردنی بیانییەکان.
هاوکات بەپێی ماڵپەڕی گۆڤاری دێر شپیگل، وا دیارە بانگهێشتی کۆبوونەوەکە لە ڕێگەی پەیامی کاغەزەوە کراوە نەک ئەلیکترۆنی، بەجۆرێک کە هیچ شوێنەوارێکی دیجیتاڵی لەمبارەیەوە نەدۆزراوەتەوە.
هاودامەزرێنەری “بزووتنەوەی ناسنامە”ی ڕاستڕەوی توندڕەو، مارتن سێلنەر، پڕۆژەیەکی پێشکەشکردووە بۆ گەڕاندنەوەی نزیکەی دوو ملیۆن پەناخواز و بیانی و هاووڵاتی ئەڵمانی، بۆ باکووری ئەفریقا، بەپێی زانیارییەکانی پلاتفۆرمی پشکنینی ڕاستییەکانی ئەڵمانی “Correctiv”.
سێلنەر بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی کردووەتەوە، “لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوودا یەکێک بووە لە ئەندامانی ئەو کۆبوونەوە نهێنییە، کە دیدگای خۆی لەمبارەیەوە خستووەتەڕوو”.
گۆڤاری دێر شپیگل لە پلاتفۆرمی پشکنینی ڕاستییەکانی ئەڵمانیەوە بڵاویکردەوە ئەندامانی کۆمەڵەیەک کە خۆیان بە “یەکێتی بەهاکان” (Werteunion) ناودەبەن، کۆمەڵەیەک کە ئەندامێتییەکەی ئەندامانی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئۆپۆزسیۆنی مەسیحی دیموکرات و مەسیحی سۆسیال(باڤاری)یش لەخۆدەگرێت لەلایەن هانس جۆرج ماسن سەرۆکی پێشووی فەرمانگەی پاراستنی دەستوور (هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا) سەرپەرشتی دەکرێت، بە نهێنی کۆبوونەتەوە بە ئامانجی وەدەرنانی ملیۆنان هاوولاتی لە سەر خاکی ئەڵمانیا.
لەبەرامبەر ئەم کۆبوونەوەیەدا نانسی ڤیزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە ڕیتویتێکی هەفتانەی وتارێکی هەفتانەی دێرشپیگڵدا ڕایگەیاندووە، “ئەم باوەڕی ئیساتامان سەبارەت بە پەنابەران و هاووڵاتیانی بیانی کە خاوەنی ناسنامەی ئەڵمانین، لە باوەڕێکی پتەومانە بە دیموکراسی ئەو کۆبوونەوەیەش دژی بناغەی دیموکراسی ئەم وڵاتەیە “.