عێراق روفاتی ١٧٢ ئه‌نفالكراو ڕادەستی هه‌رێمی كوردستان کرد، پاش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمێك له به‌غدا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
به‌یانی ئه‌مڕۆ، له شاری به‌غدا مه‌راسیمێك بۆ ڕاده‌ستكردنی روفاتی ١٧٢ هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، دواتر پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌كه ده‌ستیپێكرد و له هه‌رێمی كوردستانیش له مه‌راسیمێكدا به‌خاك ده‌سپێردرێن.
زیاتر له چوار ساڵ و شه‌ش مانگه ئه‌و ١٧٢ روفاته له په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری به‌غدان و دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی DNAیان بۆ كراوه و ناسرانه‌وه و ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌یان ده‌كرد.
هاوکات بڕیارە ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان کە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵ دەبێت دۆزراونەتەوە، کە لەگەڵ هەڵدانەوەی یەکەم گۆڕی بە کۆمەڵ ١٧٢روفاتی ئەنفالی تێدابوو.