کەشناسی هەرێم: ئەمشەویش بارانبارین و بەفر بەردەوام دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیابد، باران و بەفربارین ئەمشەو و سبەینێ و تاوەکو سبەی ئێوارەش بەردەوام دەبێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە بارانبارین و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەى بچڕ بچڕ بەردەوامە و بۆ ئەمشەویش بەردەوام دەبێ و پیشبینىش دەکرێت لە دوای نیوەشەوەوە باران بارین درێژە بکێشێ بۆ زۆربەى ناوچەکانى تری هەرێم وە هەروەها لە بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و هەولێر و ڕاپەڕین زۆرترین ڕێژەی باران دەبارێت تا پێش نیوەڕۆی سبەى ڕۆژى شەممە.

کەشناسی دەشڵێت:” پێشبینىش دەکرێ بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارەش نمەباران بە شێوەى بچڕ بچڕ لە سەنتەرى شارەکان و بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن”.

ئەمەش بارانى 12 کاتژمێرى رابردوى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانە:-
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوە
سلێمانى 2.7 ملم
دهۆک 0.2 ملم
زاخۆ 3.3 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
ئامێدى 3.0 ملم
بامەرنێ 2.6 ملم
مانگیش 4.0 ملم
دەبەندیخان 7.0 ملم
حاجی ئۆمەران 14.4 ملم
هەڵەبجە 13.4 ملم
کەلار 1.4 ملم
سۆران 5.2 ملم
پێنجوێن 4.0 ملم
ماوەت 2.2 ملم
قەڵادزێ 1.6 ملم
باتوفە 5.8 ملم
سیدەکان 5.0 ملم
مێرگەسوور 26.2 ملم

تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند
پێت تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند
ئاگر لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە و ژنێک گیانی لەدەستدا
دوات ئاگر لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە و ژنێک گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر