کەمێک پێش ئێستا ئاگرێک لە شوقەیەکی یەکەی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ئیتیتێ لە سەنتەری پاریزگای دهۆک کەوتەوە و لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەشی بریندار بوو.
د.شرین ئەنوەر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی سووتاوی لە دهۆک رایگەیاندووە: ئەمشەو ژن و پیاوێک کە هاوسەری یەکتری بوون گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە شوقەکەیان سوتابوون.
دەشڵێت:”تەمەنی ژنەکە 28 ساڵ بووە و لەکاتی گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە و رێژەی سووتانەکەی 100%بوو، و هاوسەرەکەشی تەمەنی 34 ساڵە و برینداربووە و بە رێژەی 15% سووتاوە.