سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوون.
کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی محەممەد ڕەشیدپوور لە سنووری بانە و ئەکبەر ڕازنەهان و دلاوەر فەرامەرزی، دوو کۆڵبەری خەڵکی پاوە لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوون.
مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ئێوارەی پێنجشەممە ئەکبەر ڕازنەهان و دلاوەر فەرامەرزی، دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی “تین”ی سەر بە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری نەوسوود بریندارکران.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز بە ناوی محەممەد ڕەشیدپوور لە سنووری “کەندەسوور”ی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بریندارکرا.
ئەو سێ کۆڵبەرە بە سەختی بریندارکراون و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی شاری پاوە و بانە گواستراونەتەوە.